www.4rojhelat.org |
شاهنامه و سه‌رکوتی قه‌ومه‌کان 2008 01 20 - 11:05 سپه را همه "بدره" و "تاج" داد له بۆچوونی ئه‌و برا خۆشه‌ویسته دا هاتووه که شانامه په‌رچه‌کرداره دژی داپه‌ڵۆسینی عه‌ڕه‌ب، که‌چی ده‌بینین که له شاهنامه دا کوردانیش وه‌به‌ر په‌لامار دراون. لێره دا مانای ئه‌و شێعرانه‌ی سه‌ره‌وه، به وه‌رگێڕانی خۆم، ده‌نووسمه‌وه: که نیوه شه‌و گه‌یشتێ و تاریک بوو. ئیمپه‌راتۆر له کوردان نزیک بۆوه. شمشیری هه‌ڵکێشا و تێی‌ڕاکرد. گیای به خوێن سوور کرد. سه‌رانسه‌ری ده‌شت پڕ بوو له سه‌ر و ده‌ست. نه‌وه‌ی کورد له سه‌ر ئه‌رزی که‌م بۆوه. به ڕاده‌یه‌کی بێ‌ژماریان لێ به دیل گیرا. که‌لله‌ڕه‌قی و بێ‌ئه‌قڵی بایخی نه‌ما. هه‌موو مڵکه‌کانی لێ ستاندن. نیشان و میداڵی دا به هه‌موو له‌شکر. که‌وا بوو یه‌که‌م پادشای سیلسیله‌ی ساسانی له شانامه دا کورده‌کانی له ناو بردووه. به‌ڵام وا باشه سیاسه‌تی داپه‌ڵۆسینی بلووچ یش به ده‌ست ئه‌و پادشا فارسانه ته‌ماشا که‌ین تا بزانین که شانامه نه‌ک دژکرده‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر عه‌ڕه‌ب، به‌ڵکوو هه‌وڵێکه بۆ دروستکردنی عه‌زه‌مه‌تیکی درۆیین بۆ قه‌ومی فارس. عه‌زه‌مه‌تێک که ڕووحی خۆ به‌زلتر زانین و قه‌ومی هه‌ڵبژارده بوونی تێدایه و شاهنامه مه‌سئوولیه‌تی به‌شی ئه‌سڵیی دروستکردنی ئه‌و ڕووحیه‌ی له ئه‌ستۆیه. ئه‌نه‌وشیروان‌ی ساسانی که به عادڵ ناویان بۆ چاک کردووه قه‌تڵی‌عامی قه‌ومی به‌لووچ ده‌كا به وته‌ی شانامه: سراسر به شمشیر بگذاشتند ستم کردن "لوچ" برداشتند بشد ایمن از رنج ایشان جهان "بلوچی" نماند آشکار و نهان! همه رنجها خوار بگذاشتند در و کوه را، خانه پنداشتند! از ایشان فراوان و اندک نماند! زن و مرد و جنگی و کودک نماند! سه‌رانسه‌ریان دانه به‌ر شمشیر. سته‌مکاریی "لووچ" یان کۆتایی پێ‌هێنا. دنیا له ئازاری ئه‌وان حه‌ساوه. "به‌لووچی" نه به ئاشکرا و نه به نهێنی نه‌ما. هه‌موو ڕه‌نجه‌کانیان نزم کرد. ده‌شت و کێوان بوو به ماڵیان. له‌وان چ زۆر چ که‌م نه‌ما. ژن و پیاو و شه‌ڕکه‌ر و منداڵ نه‌ما. ئه‌و جار بڕوانه کوشتاری گیله‌کی و دیله‌می: ز گیلان تباهی فزونست از این ز نفرین، پراکنده گشت، آفرین از آن جایگه سوی گیلان کشید چو رنج آمد از گیل و دیلم پدید .... چنین گفت کای ـ در، ز خرد و بزرگ نباید که ماند پی ـ شیر گرگ چنان شد ز کشتن همه بوم رست که از خون همه روی کشور بشست ز بس کشتن و غارت و سوختن خروش آمد و ناله مرد و زن ز کشته به هر سو یکی توده بود گیاها، بمغز سر آلوده بود له گیلان خراپه‌کاری له‌وه تێ‌په‌ڕیوه. له نه‌فرین، بڵاو بۆوه، ئافه‌رین. له‌وێ ڕا به‌ره‌و گیلان ڕۆیی. کاتێک سته‌م له لایه‌ن گیل و دیله‌م ـ ـه‌وه په‌یدا بوو. ئاوای گوت "کای ـ در" له ورد و درشت. له پاش شێر نابێ گورگ بمێنێ. وای لێ‌هات له به‌ر کوژراوان هه‌موو وڵات ڕزگار بوو. که به خوێن هه‌موو مه‌مله‌که‌تی شوشت. هێنده کوشتن و تاڵان و سووتاندن کرا. خرۆش هات و ناڵه‌ی پیاو و ژن. له هه‌ر لاوه خه‌رمانی کوژراوان بوو. گیاوگۆڵ له گه‌ڵ مێشکه سه‌ران تێکه‌ڵ ببوون. سه‌یر که خوێنه‌ری خۆشه‌ویست! من پێم وایه ئه‌و شێعرانه هی ئه‌م دوو یان سێ سه‌ت ساڵه‌ی دووایین که تفه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی له شه‌ڕ دا به کار ده‌هێندرێن. چونکه شێوه‌ی شه‌ڕه‌که له زۆر ڕووه‌وه وه‌ک شه‌ڕی تفه‌نگ دێته به‌رچاو نه‌ک هی شمشیر. له ته‌قه‌ی تفه‌نگ یان تۆپ و بومب دا مێشکه سه‌ر ده‌پڕژێ و بڵاو ده‌بێ به سه‌ر عه‌رزی دا و له گه‌ڵ گیا تێکه‌ڵ ده‌بێ، نه‌ک له شمشیر کێشان دا. له شه‌ڕی شمشیر دا زیاتر بڕین یان زگ دڕین و مل په‌ڕاندن ئاسایی‌یه. یان کاتێک ده‌چنه سه‌ر کوردان به نیوه‌شه‌و ده‌چن. ئه‌وه‌ش وه‌ک شه‌ڕی تفه‌نگ ده‌چێ چونکه له‌و نیوه شه‌وه دا له‌و ده‌شته تاریکه شه‌ڕه شمشیر زۆر عادی نایه‌ته به‌رچاو وه‌ک له وه‌سفی هێرشی ئه‌رده‌شیری بابه‌کان بۆ سه‌ر کوردان دا هاتووه. ئێستا سه‌یری کوشتاری عه‌ڕه‌ب که! به دژخیم فرمود تا گردنش زند، پس به آتش بسوزد تنش هر آنکس کجا یافتی از عرب! نماندی که با کس گشادی دو لب ز دو دست او دور کردی دو کتف! جهان ماند از کار اودر شگفت! عرابی، "ذوالاکتاف" کردش لقب! چو او مهره بگشاد، کتف عرب به جه‌للادی فه‌رمان دا که له ملی بدا. جا به ئاور له‌شی بسووتێنێ. له هیچ کوێ عه‌ڕه‌بێک نه‌ما. که له گه‌ڵ که‌سێک دوو لێوی بکاته‌وه بۆ قسه کردن. له دوو ده‌ستی وی شانه‌کانی لێ پچڕاندن! دنیا له کاری وی سه‌ری سوڕ ما! عرابی ناوی لێنا "ذوالاکتاف". که ئه‌و شانی عه‌ڕه‌بی له مۆغه‌ره‌ی پشتی ڕا هه‌ڵپساند. ئه‌م شانامه‌یه کوێی دژکرده‌وه‌یه به‌رامبه‌ر داپه‌ڵۆسینی عه‌ڕه‌ب؟ ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراوه و بۆ به‌دناو کردن و داپه‌ڵۆسینی گه‌لانی غه‌یره فارس داندراوه و بۆنی سه‌رکوت و ڕووحیه‌ی ده‌ستدرێژیی تێدایه. سه‌یری چاره‌نووسی تورک که! ابا سرخ ترکی، بدی گربه چشم تو گفتی دل آزرده دارد به خشم که آن ترک بد ریش و ریمن است که هم بد نژاد است و هم بد تن است تن ترک بد ذات بی‌جان کنم ز خونش دل سنگ مرجان کنم از آن پس بپرسید، از آن ترک زشت که ای دوزخی روی دور از بهشت چه مردی و نام و نژاد تو چیست؟! که زاینده را بر تو باید گریست بود ترک، "بد طینت" و " دیو زاد" که نام پدرشان ندارند یاد! ئه‌با، تورکێکی سووری چاو پشیله. ده‌تگوت دڵی پڕه له ڕق. که ئه‌و تورکه ڕیشه و ریمه‌نی چه‌په‌ڵه. که هه‌م ڕه‌گه‌زی پیسه و هه‌م به‌ده‌نی. به‌ده‌نی تورکی به‌د زات ڕوحی لێ ده‌ستێنم. به خوێنی وی به‌ردان سوور ده‌که‌م. له‌مه‌و دوا له‌و تورکه ناشیرینه بپرسن. که ئه‌ی جه‌هه‌ننه‌می به دوور له به‌هه‌شت. چ پیاوێکی و ناو و نیژادی تۆ چیه؟! که ده‌بێ دایکت له سوێیانت بگری. تورک ده‌روونیان خراپه و بێچووی دێوه‌زمه‌ن. که ناوی باوکیان نازانن! ترساندنی هیندی (بۆ کورت بوونی نووسینه‌که لێره‌وه ته‌نیا واتای شێعره‌که دێنم): له‌و شوێنه‌وه شا له‌شکری وه‌ڕی خست (2) چووه هیندستان و له‌وێ ماوه‌یه‌ک ماوه فه‌رمانی دا، هه‌موو هاتنه لای هه‌ر که‌سه بۆ چاره‌ی گیانی هات آلانی (ناوی ناوچه و قه‌ومێکه له ئازه‌ربایجانی ئێستا): له ده‌ریاوه چووه ئالانان مه‌ڵبه‌ندێکی وێران و بێ‌کاری چاو پێکه‌وت هه‌موو هاتنه لای نه‌وشیروان له کاری ڕابردوو به په‌شیمانی‌یه‌وه هاتن کاتێک گه‌یشتنه سه‌راپه‌رده‌ی شه‌هریار به دیاری و قوربانی‌یه‌وه شای وشیار ئه‌وانی عه‌فوو کرد هه‌موو گوناهی ڕابردووی به‌خشین به ئێرانی‌یه‌کانی گوت "ئالان" و 'هیند' له ترسی شمشیری ئێمه وه‌ک په‌ره‌ند ـ یان لێ‌هات که‌وڵ کردنی چینی: پیاوێکی "گویا" له چین ـه‌وه هات که نه‌ققاشی وا عه‌رز به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه کوا نوور و زوڵمه‌ت له‌و دایه؟ گه‌وهه‌ری وی له هه‌ر گه‌وهه‌رێک به نرختره شه‌هریار وه‌ختێک جا تووڕه بوو چه‌رخی ڕۆژگار له‌و ته‌نگ بوو که ئاژاوه‌ی دنیا هه‌مووی له بن سه‌ری وی دایه ده‌بێ سه‌رتاپای که‌وڵ بکرێ ده‌بێ کای ده پێستی بئاخنن تا که‌س وه‌ک وی نه‌کا له ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵی‌ئاوه‌سن له نیزیک دیواری بیمارستان وه‌ک شا فه‌رمووبووی وایان کرد له‌و شوێنه هه‌ڵیانواسی جیهانێک ئافه‌رینی پێ گوت هه‌موو خۆڵیان به سه‌ر کوژراوه‌که دا پڕژاند زۆر قه‌وم و خه‌ڵک که‌وتوونه به‌ر هێرشی پادشایانی فارس به قسه‌ی شانامه که سه‌راسه‌ر درۆ و فیشاڵه. چینی و دیله‌می و ئالانی و هیندی و گیله‌کی و به‌لووچ و عه‌ڕه‌ب و کورد و تورک و تورانی و ڕۆمی و زۆر قه‌وم و گه‌لی دیکه له شاهنامه دا هه‌یه که به ده‌ستی له‌شکری ئێرانی و بۆ خستنه ژێر ڕکێفی ئیمپه‌راتۆری‌یه خه‌یاڵی‌یه‌که‌ی نیژادی پاکی ئاریایی و پارسی ژینۆساید کراون که هه‌مووی درۆن و هیچکات پێش 500 ساڵ به‌ر له ئێستا مێژوویه‌ک و ته‌مه‌ددونێک نابیندرێ که سه‌رچاوه بن بۆ ئه‌و شێعرانه‌ی فردۆسی. له وه‌ها حاڵه‌تێک دا گوتنی ئه‌وه که شاهنامه بۆ دژکرده‌وه دژی هێرشی عه‌ڕه‌ب نووسراوه له گه‌ڵ واقیعی ئه‌مر لێک جیاوازن. به‌ڕێز "شنۆ" له بۆچوونه‌که‌ی دا شاهنامه‌ی به دژکرده‌وه به‌رامبه‌ر هێرشی عه‌ڕه‌ب ناو برد، به‌ڵام وا دیاره ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ی عه‌ڕه‌ب یا مغۆل یا ئه‌سکه‌نده‌ر بۆ سه‌ر عه‌زه‌مه‌تی ئێران کردوویانه و ئاسه‌واری ته‌نه‌دوونیان له نێو بردووه هه‌ر ئه‌و شاهنامه‌نووسانه به درۆ سازیان کردوون، بۆ به‌هره‌به‌رداریی سیاسی و چاندنی تۆوی دژمنایه‌تی له نێوان گه‌لان دا. ئه‌و پادشایانه ده‌یان قه‌وم و گه‌لیان به درۆی شانامه نه‌سل کوژ کردووه و له نێویان بردوون، به‌ڵام له خودی ئه‌و پادشا و دام و ده‌زگایانه شوێنه‌وارێک نیه. هه‌روه‌ها دانی شه‌ئنی شۆڕشگێڕ و ڕاپه‌ڕیو دژی هجومی فه‌رهه‌نگیی عه‌ڕه‌ب به فردۆسی یان شاهنامه عادڵانه نیه. سه‌رچاوه: 1) گوڵبژێری ئه‌م شێعرانه له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی دکتر ضیا‌ء صدرالاشرافی‌یه‌وه کراوه له ماڵپه‌ڕی: http://ganjoor.net/ferdousi/shahname/anooshirvan/sh1/ 2) وه‌رگێڕانه‌که له نووسه‌ری بابه‌ته‌وه‌یه |